کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت

15:44 - 29 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی شەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوی کاک ڕەسووڵ کەریمی، ناسراو بە "ڕەسووڵی میرزاکەریمی" و خەڵکی گوندی "شێخ عیسا"ی سەر بە ناوچەی ڕەبەت، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ڕەسووڵ کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، خۆشەویست و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ڕەبەتدا بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.