کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی بژێوی؛ پەرەسەندنی دیاردەی کڕینی قیستیی خۆراک لە ئێران

11:17 - 30 بانەمەڕ 2726

بازدانی ئەم دواییەی نرخی ماددە خۆراکییەکان لە ئێران و تێپەڕبوونی هەڵاوسانی خاڵبەخاڵی خۆراک لە سنووری ١١٥٪ لە بەهاری ١٤٠٥دا، ژیانی خەڵکی ڕووبەڕووی قەیرانێکی کەم‌وێنە کردووەتەوە؛ بە شێوەیەک کە تێچووی سەبەتەی کاڵا سەرەکییەکان نیشانی دەدات نرخەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی دوو هێندە و نیو زیادیان کردووە.

ئەم دۆخە نالەبارە ئابوورییە وای کردووە کە کڕینی قەرز و قیستیی خۆراک، بگاتە نانی شەو، مریشک، گۆشت و تەنانەت بەرهەمە شیرەمەنییەکانیش.

ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە بەشێک لە هاووڵاتییان بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە، کارتی یارانەی خۆیان لە لای دووکانداران بە بارمتە دادەنێن بۆ ئەوەی بتوانن سکی بنەماڵەکانیان تێر بکەن.

هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، کڕینی ئیعتباریی ماددە خۆراکییەکان، لەوانە برنج و ڕۆن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکانەوە بووەتە دیاردەیەکی باو کە بنەماڵەکانی خستووەتە ناو تەڵەی بەردەوامی قەرزەوە.

بەپێی ئامارەکان، ئێستا تێچووی خۆراکی بنەڕەتی زیاتر لە ٦٥٪ی کەمترین مووچەی کرێکاران دەبات و بووەتە هۆی لابردنی تێچووەکانی تری وەک پەروەردە، تەندروستی و دەرمان لەلایەن بنەماڵەکانەوە و نائارامییەکی دەروونیی قورسی لە کۆمەڵگەدا دروست کردووە.