کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێپلێر: گەمارۆی دەریایی ئەمریکا هەناردەی نەوتی ئێرانی بۆ چین پەکخستووە

16:33 - 30 بانەمەڕ 2726

کۆمپانیای نێودەوڵەتیی "کێپلێر" ڕایگەیاندووە کە پاشکەوتی نەوتی سەرئاوکەوتووی ئێران لە ئاوەکانی ئاسیادا بە خێرایی لە کەمبوونەوەدایە و ئەگەر گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەردەوام بێت، تاران تا دوو مانگی دیکە هیچ نەوتێکی بۆ ناردن بۆ چین نامێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کێپلێر، بارکردنی ڕۆژانەی نەوتی ئێران بە دابەزینی ١.٥ میلیۆن بەرمیلی، گەیشتووەتە ٦٤٠ هەزار بەرمیل کە ئەویش لە ئاوەکانی باشووردا پەککەوتووە و ناتوانێت لە هێڵی گەمارۆی ئەمریکا تێپەڕێت.

ئەم دۆخە وای کردووە پاشکەوتی نەوتی ئێران لەسەر وشکانی بگاتە ٧٥ میلیۆن بەرمیل و کۆگاکانی پڕ ببنەوە.

هومایون فەلەکشاهی، کارناسی باڵای کێپلێر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر هەناردەکردن دەست پێ نەکاتەوە، ئێران ناچارە بیرە نەوتییەکانی دابخات و بەرهەمهێنان بۆ ١.٧ میلیۆن بەرمیلی ڕۆژانە کەم بکاتەوە، کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە دوای شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران لە دەیەی ١٣٦٠ە.

ئەم گەمارۆ دەریاییەی ئەمریکا کە لە پێنج حەفتە لەمەوبەرەوە و بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی سپای پاسداران لە گەرووی هۆرمۆزدا دەستی پێکردووە، لە کاتێکدایە کە نزیکەی ٦٥٪ی کۆی داهاتی هەناردەکردنی کۆماری ئیسلامیی