کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی بە دڕۆن هێرشی کردە سەر کەمپی جێژنیکان

21:26 - 30 بانەمەڕ 2726

ئەمشەو چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٥، بۆ جارێکی دیکە کەمپی جێژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە دڕۆنەکانی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج.
کۆماری ئیسلامی لەم هێرشە نوێیەدا دڕۆنێکی ئاراستەی کەمپی جێژنیکان کردووە.
کەمپی جێژنیکان، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە و لە دەستپێکی شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە کەمێک پێش ئێستاش، کەمپەکانی کۆمەڵە لە زڕگوێزەڵە بە دوو دڕۆنی کۆماری ئیسلامی کراونەتە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٣٠ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.