هەواڵدەریی "فاکس نیوز" لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری "عومەر محەممەد"، کارناسی دژەتێرۆر بڵاوی کردووەتەوە کە موجتەبا خامنەیی نزیکەی سێ مانگە لە حەشارگەدا دەژی؛ شێوازێک لە ژیان کە ساڵانی کۆتایی ژیانی ئۆسامە بن لادەن، ڕێبەری پێشووی ئەلقاعیدە وەبیر دەهێنێتەوە.
ئەم کارناسەی بواری دژەتیرۆر بە فاکس نیوزی ڕاگەیاندووە: "ئەمریکا ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ناچار کردووە بە تەواوی لەبەر چاو ون بێت، ڕێک وەک ئەو شێوازەی بن لادەن بۆ ماوەی دە ساڵ لە ئەبۆت ئاباد پەیڕەوی دەکرد."
ناوبراو ڕوونی کردووەتەوە کە بن لادەن لە ئەبۆتئاباد بەبێ هیچ پەیوەندییەکی تلفۆنی و ئامێرە پەیوەندییەکان دەژیا و گواستنەوەی پەیامەکانی تەنیا بە دەست و لە ڕێگەی دوو نێردراوی جێگەی متمانەوە ئەنجام دەدرا.
بە وتەی ئەو کارناسە، ئەو وانەیەی تاران لە ئەبۆتئابادەوە فێری بووە ئەوەیە کە ئارامترین حەشارگە ئەشکەوتە دوورەدەستەکان نین، بەڵکوو کۆمەڵگەیەکی دیواربەندکراوە لە ناو شارێکی سەربازیدا.
بە وتەی ئەو کارناسە، بن لادەن تەنیا یەک کیلۆمەتر لە گرنگترین ئەکادێمیای سەربازیی پاکستانەوە دوور بوو و لە پشتی دیوارە بەرزەکانەوە خۆی شاردبووەوە؛ بە بڕوای ئەو، نموونەی هاوشێوە لە ئێراندا دەکرێت حەشارگە ژێرزەمینییە تەیارکراوەکانی تەنیشت بنکەکانی سپای پاسداران بن.