قەیرانی ئابووری، نەبوونی نەختینە و دابیننەکردنی دراو بۆ کەرتی دەرمان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، زنجیرەی دابینکردنی دەرمانی لە ئێراندا ڕووبەڕووی داڕمان کردووەتەوە.
ئەحمەد وەلپوور، بەرپرسی ئەنجومەنی پزیشکانی گشتی، دانی بە کەمبوونی جیددیی دەرماندا نا و ڕایگەیاند کە کەمبوونی ئانتیبیوتیک دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و سیرۆم تەنانەت پێش دۆخی شەڕیش بوونی هەبووە و ئێستا بەهۆی گۆشەگیریی ئابوورییەوە توندتر بووە. هاوکات بەرپرسانی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانیش دانیان بە کەمبوونی بەرچاوی دەرماندا ناوە.
لەم پێوەندییەدا، نەخۆشانی تووشبوو بە کێشەکانی خەستی خوێن لە نەبوونی دەرمانی حەیاتی وەک فاکتۆرەکانی خەستی خوێن نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕیوە کە بەهۆی کەمبوونیەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.
کارناسان پێیان وایە کە قەیرانی دەرمان دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی گەندەڵیی سیستماتیک، قۆرخکاریی مافیاکانی سەر بە سپای پاسداران، و تەرخانکردنی سەرمایەکانی وڵاتە بۆ پەرەپێدانی شەڕ و تێرۆریزم لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا خەڵکی مەدەنی لە سەرەتاییترین پێداویستیی پزیشکی بێبەشن.