کامێرۆن چێڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەرگریی "دراگان فڵای"، ڕاپۆرتەکانی میدیای "سی ئێن ئێن"ی سەبارەت بە بنیاتنانەوەی خێرای سپای ئێران ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە توانای بەرهەمهێنانی مووشەکی تاران بە تەواوی پەکی کەوتووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، دامەزراوە پێشکەوتووەکانی ئێران پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە تێکشکێندراون و تاران ناتوانێت مووشەکی هایپێرسۆنیک یان کرووز بە کوالێتیی پێشوو دروست بکاتەوە.
بە بڕوای ئەو، ئەگەر لە شەش مانگی داهاتووشدا چەک بەرهەم بهێنن، کاتی و بێ کوالێتی دەبن و تەنیا دەتوانن دڕۆنی کەمتر پێشکەوتووی وەک (شاهد-١٣٦) لە ئاستی گەورەدا دروست بکەنەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە دۆناڵد ترامپ هێرشە سەربازییەکانی ڕاگرتووە تا تاران وڵامی پێشنیاری ئاگربەست بداتەوە.
هاوکات پێنتاگۆن بە توندی ڕاپۆرتی میدیاکانی سەبارەت بە بەهێزبوونەوەی ئێران ڕەت کردەوە.
جوڵ واڵدێز، وتەبێژی پێنتاگۆن، وتی: "جێگەی شەرمەزارییە کە میدیاکان بۆ کەمکردنەوەی بایەخی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی حەماسی وەک نیابەتیی ڕێژیمی ئێران کار دەکەن؛ ئێمە سەرکەوتنی مێژووییمان لە مەیدانی جەنگدا بەدەست هێناوە و ڕێگە نادەین کارە گەورەکانی سەربازانی ئەمریکا کەم نرخ نیشان بدرێن."