وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەنگاوێکی چەواشەکارانەدا، سزاکانی ئەمریکای بۆ سەر محەممەدڕەزا شەیبانی، باڵیۆزە دەرکراوەکەی لە لوبنان و ئەندامانی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای بە "نایاسایی" ناو برد.
وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم لە کاتێکدا کە بە هێرش و دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچە، یاسا و سەروەری دەوڵەتەکانی پێشێل کردووە، گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر باڵوێزی خۆی و ئەندامانی حیزبوڵڵای مەحکووم و لە چوارچێوەی لاوازکردنی سەروەری لوبنان وەسفی کردووە.
ئەم دەربڕینە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی لوبنان، لە ٤ی خاکەلێوەدا بەهۆی دەستێوەردانەکانی تاران، ئەم باڵیۆزەی وەک "توخمێکی نەخوازراو" ناساندبوو و فەرمانی دەرکردنی دابوو؛ بەڵام شەیبانی بە سووکایەتیکردن بە سەروەریی بەیرووت، بە نایاسایی مایەوە بۆ ئەوەی سەرپەرستیی پاشماوەی تێرۆریستانی حیزبوڵڵا بکات.
ئەمریکا شەیبانی و چەند نۆینەری حیزبوڵڵا و دوو ئەفسەری خۆفرۆشی لوبنانی بە تۆمەتی سیخوڕی و تێکدانی ئاشتی سزا داوە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتی ١٠ میلیۆن دۆلاریی بۆ پەکخستنی تۆڕە داراییەکانی حیزبوڵڵا دیاری کردووە.
ئەم سزایانە لە چوارچێوەی کارزاری "تووڕەیی ئابووری" دژی تاران جێبەجێ دەکرێن کە لەم حەفتەیەدا ٥٠ کۆمپانیا و کەشتیی ئێرانی گرتووەتەوە و شادەماری دارایی تێرۆریزمی ڕێژیمی لە ناوچەکەدا بڕیوە.