کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر قوتابییانی ناڕازی بە گازی فرمێسکڕێژ

15:12 - 2 جۆزەردان 2726

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای لوڕستان، بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی قوتابییان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیم لە شارەکانی برووجێرد و خوڕماوا، لە کاتی دروشمدانی قوتابییانی ناڕازیدا، گازی فرمێسکڕێژیان هاویشتووەتە پاڵیان.

هاوکات لەگەڵ لوڕستان، شەپۆلی ناڕەزایەتیی قوتابییان پەرەی سەندووە و قوتابییانی پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەدیش بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هاوشێوە هاتوونەتە ڕیزەکانی ئەم ناڕەزایەتییانەوە.

ئەم خۆپێشاندان و کۆبوونەوانەی قوتابییان لە دژی بڕیاری بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بە شێوازی "حزووری" (ناوەندەکان) ئەنجام دەدرێت؛ ئەمەش دوای ئەوەیە کە چەندین مانگە پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکاندا بەهۆی پشووەکان و پچڕانی بەردەوامەوە، ڕووبەڕووی کێشەی جیددی بووەتەوە.