کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی هێرشی کردە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

20:41 - 2 جۆزەردان 2726

ئەمشەو شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥، کۆماری ئیسلامیی ئێران شەپۆلێکی تر لە هێرشە دڕۆنی و مووشەکییەکانی خۆی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێ کردەوە.
لەم هێرشە نوێیەدا، بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئالانە، بە دڕۆن کرایە ئامانج.
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە، پاشماوەی بارەگاکانی چەمشاری پارتی ئازادیی کوردستان هەڵکەوتوو لە نزیک دارەشەکران بە ٤ مووشەک، هێرشی کرایە سەر.
لە سەرەتای شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا، کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی بنکە و بارەگای هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی بە مووشەک و دڕۆن کردووەتە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا تاکوو ئێستا ١١ کەس لە پێشمەرگە و خەڵكی مەدەنیی سەر بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید و ژمارەیەکیش بریندار بوون.