کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: بە نوێنەرەکانم ڕاگەیاندووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن پەلە نەکەن

11:23 - 4 جۆزەردان 2726

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە بە نوێنەران و تیمی دانوستانکاری خۆی وتووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران پەلە نەکەن.
ترامپ ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی " ترووس سۆشیاڵ" بە ئاماژەدان بە دانوستانە بەردەوامەکان لەگەڵ ئێران، جەختی کردەوە کە ئەم گفتوگۆیانە بە شێوازێکی ڕێکوپێک بەڕێوە دەچن و پێوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران کارامەتر دەبن.
ناوبراو لەم پەیامەدا بە ڕەخنەگرتن لە ڕێککەوتنی ناوکیی سەردەمی باراک ئۆباما، وەک یەکێک لە خراپترین ئەو ڕێککەوتنانەی کە ئەمریکا تا ئێستا واژۆی کردووە وەسفی کرد و ئیدیعای کرد کە ئەو ڕێککەوتنە ڕێگەی گەیشتنی ئێرانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی خۆش کردووە.
ترامپ هەروەها وتی کە دانوستانەکانی ئێستا لەگەڵ ئێران تەواو پێچەوانەی ڕێککەوتنی پێشووە.
ئەو جەختی کردەوە کە گەمارۆکانی سەر ئێران تا کاتی گەیشتن، پشتڕاستکردنەوە و واژۆکردنی ڕێککەوتنی شێوەیی بە تەواوی بەردەوام دەبن.
سەرۆککۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە نابێت ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات.
ئەو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بۆ هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا سپاسی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی کرد و داوای کرد وڵاتی زیاتر پەیوەستی پەیماننامەکانی ئیبراهیم بن بە و وتی لەوانەیە ئێران خۆشی لە داهاتوودا بخوازێت بێتە ناو ئەم پەیماننامانەوە.