قازی کاوانی، کاسبکاری خەڵکی ناچەی سەردەشت کە چەند شەو لەمەوبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار ببوو، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی سپارد.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ئەم کاسبکارە کوردە کە خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو"ی سەر بە ناوچەی سەردەشتە، لە چەند شەوی ڕابردوودا لە سنووری "جاسووسان" کەوتەبەر دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم و گولـلە بەر سەری کەوتبوو.
ناوبراو بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییەوە گواسترابووەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەهاباد، بەڵام سەرەڕای هەوڵە پزیشکییەکان، شەوی ڕابردوو بەهۆی کاریگەریی قورسیی برینەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.