کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سەقز

11:45 - 4 جۆزەردان 2726

ڕۆژی شەممە ١ی جۆزەردان، کاک عەتا یووسف پوور، ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز، بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک عەتا یووسف‌پوور دوای تەواوکردنی دەورەی ١١٦ی فێرگەی سیاسی-نیزامی حیزبی دێموکرات، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک پێشمەرگە خزمەتی بە حیزب و نیشتمانەکەی کرد.

 ناوبراو دوای گەڕانەوەی بۆ نێوخۆی وڵات، تا دواکۆچی ژیانی بە وەفاداری و وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب لەسەر ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی نابراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا لە گۆڕستانی "ئایچی"ی سەقز بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و دۆستانی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.