کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکا

08:51 - 7 جۆزەردان 2726

سپای تێرۆریستی پاسداران ڕایگەیاند کە لە وڵامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرعەباس، بنکەیەکی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

سپای پاسداران شوێنی وردی ئەو بنکە ئاسمانییەی ئەمریکای ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە، ئەرتەشی کوەیت لە بەیاننامەیەکی بەپەلەدا ڕایگەیاند کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی خەریکی بەرپەرچدانەوەی چەندین هەڕەشەی مووشەکی و دڕۆنیی دوژمنکارانەیە لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا.

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە کوەیت بیستراون، بەهۆی تێکشکاندنی ئەو مووشەک و دڕۆنانە لەلایەن بەرگری ئاسمانییەوە بووە.

ڕێژیمی ئێران هۆشداریی داوە کە هەر جۆرە دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا، وڵامێکی زۆر "قایمتر"ی لێ دەکەوێتەوە و بەرپرسیارییەتیی دەرئەنجامەکانیشی دەخاتە ئەستۆی واشنگتۆن.