بەرزبوونەوەی لەرادەبەدەری تێچووی چاپ و بەستەبەندی، شەپۆلێکی نوێی گرانی و هەڵاوسانی بەسەر بازاڕەکانی ئێراندا سەپاندووە.
بابەک عابدین، سەرۆکی یەکیەتیی چاپخانەدارانی تاران ڕایگەیاند کە نرخی ماددە سەرەتاییەکانی وەک پۆلیمێر، ئالۆمینیۆم و کاغەز لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ لەسەد زیادی کردووە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا بنەڕەتییەکان بووە.
ئەم بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای شەڕ و قەیرانەکان، نرخی وەرەقەکانی چاپ و کەرەستەکانی بەستەبەندی گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە. لە کۆتاییدا، کارگەکان ئەم تێچووە زیادەیە دەخەنە سەر نرخی کۆتایی کاڵاکان، بەمەش بارگرانی و هەڵاوسانە توندەکە تەنیا بەسەر شانی بەکاربەر و خەڵکی ئاساییدا دەسەپێنرێت.