چەند کۆمپانیا و دامەزراوەیەکی دارایی لە سویس لەنێو تۆڕێکی گواستنەوەی نەوتی ئێران، سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ سپای پاسداران بەشداربوونە، کە کەسی یەکەمی ئەم تۆڕە، حوسێن شەمخانی، کوڕی عەلی شەمخانییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سویس، کۆمپانیای "فرەکتاڵ شیپینگ" لە ژنێڤ لە ڕێگەی کەشتیگەلی سێبەرەوە نەوتی ئێرانی گەیاندووەتە چین و هیند تا داهاتەکەی بگاتە سپای پاسداران.
هاوکات لە شاری زوگ، سندووقی وەبەرهێنانی "ئۆشن لیۆنید" داهاتی ئەم بازرگانییە نەوتییەی وەگەڕ خستووە و لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە.
هەروەها لە شاری زۆیخ بانکێکی تایبەت بە ناوی "ئێم بایر مێرچنت" بەهۆی گواستنەوەی زیاتر لە ٦٠ میلیۆن دۆلار بۆ هێزی تێرۆریستی قودس، بە فەرمانی دادستانی فێدێڕاڵی سویس داخراوە.
سەرەڕای قورسایی ئەم تۆمەتانە، بەرپرسانی دەوڵەتیی سویس و کۆمپانیاکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە. ئەم دۆسییەیە نیشاندەری تۆڕێکی ئاڵۆزی دەریایی و داراییە لە ئورووپا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە لە خزمەت دابینکردنی پێداویستییە داراییەکانی سپای پاسداراندا بووە و پێگەی دارایی سویسش دەخاتە ژێر پرسیارەوە.