وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا خولێکی نوێی سزاکانی بەسەر تۆڕێکی بەربڵاوی بازرگانیی نەوتی سەر بە دامەزراوە سەربازییەکانی ئێراندا سەپاندووە.
ئەم سزایانە بە تایبەتی هەشت کەشتیی نەوتهەڵگر و زیاتر لە ١٥ دامەزراوە و شیرکەتی نێودەوڵەتی لە هۆنگ کۆنگ و دوبەی دەگرێتەوە، کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی فرۆشتن و داهاتی نەوت بۆ ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
ئەم هەنگاوە توندە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە دەستپێشخەری و ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان تاران و واشنگتۆن دەکەن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و ئاسانکاریی گەشتە دەریاییەکان لە گەرووی هۆرمۆزدا.
هاوکات لەگەڵ کەرتی نەوت، ئەمریکا گوشارەکانی بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێرانیش درێژکردەوە. وەزیری خەزێنەداەریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەستڕاگەیشتنی دوو شیرکەتی فڕۆکەوانیی ئێرانی بۆ فڕۆکەخانەکان، وەرگرتنی سووتەمەنی و فرۆشتنی بلیت بە تەواوی ڕادەگیرێت؛ هەرچەندە هێشتا ناوی شیرکەتەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئامانجی ئەم بڕیارە وەک پاراستنی ئەمنییەتی دەریایی و بازرگانی لە ناوچەکەدا وەسف کراوە.