بەپێی ڕاپۆرتی "حاڵ وەش" و پشتڕاستکردنەوەی ناوەندە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥، لە چوارڕێیانی بەسیج و شەقامی حافزی شاری ئیرانشار، چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە ئەندامێکی هێزە ئینتزامییەکان کرد و کوشتیان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئینتزامیی ڕێژیم لە سیستان و بەلووچستان لە بەیاننامەیەکدا شوناسی ئەم چەکدارەی بە پلەی "ئوستوار دووەم عیسا عەباسی" ڕاگەیاندووە.
ئەو چەکدارەی ڕێژیم لە کاتی چوون بەرەو شوێنی کارەکەی، کاتێک سواری ماتۆڕسکێلێت بووە، کراوەتە ئامانجی چەکدارە نەناسراوەکان.
تا ئێستا هیچ لایەن یان ڕێخراوێک بەرپرسیارییەتی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.