هاونیشتمانییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی خەڵکی کامێران، بەهۆی ڕووداوێکی کارەوە لە وڵاتی ئەرمەنستان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ١ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەک بە ناوی "شێخ فاتیح ڕوحانی"، کوڕی حاجی شێخ عارف ڕوحانی، لە کاتی کارکردندا لە وڵاتی ئەرمەنستان دیوار بەسەریدا ڕووخاوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
شێخ فاتیح ڕۆحانی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی، خێزاندار و خەڵکی گوندی "کاشتەر"ی سەر بە شاری کامێران بوو. ناوبراو و بنەماڵەکەی وەک کەسانی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست لە ناوچەکەدا ناسراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و دۆستانی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.