ڕێکخراوی بازرگانیی دەریایی بریتانیا ڕۆژی هەینی هۆشداریی دا کە "بەهۆی بەردەوامیی ململانێ سەربازییەکان، ئاستی هەڕەشەی ئەمنیییەتی لە گەرووی هۆرمۆز هێشتا لە دۆخێکی قەیراناویدایە."
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە لەلایەن ئەم ئاژانسەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە دەریاوانان "دەبێ چاوەڕوانی چڕبوونەوەی زیاتری هێزە دەریاییەکان" و "بەرزبوونەوەی ئاستی پاراستنی هێزەکان" بن.
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" نووسی: "ئەو کەشتیانەی کە بەهۆی گەمارۆ دەریاییە سەرسوڕهێنەر و بێوێنەکەی ئێمەوە لە گەرووی هۆرمۆزدا گیریان خواردبوو کە ئێستا ئەو گەمارۆیە لادەبرێت، دەتوانن پڕۆسەی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان دەست پێ بکەن.