کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێنتکام: لە کاتی گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێراندا، ڕێڕەوی ١١٥ کەشتی گۆڕدراوە

09:14 - 9 جۆزەردان 2726

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە، تا ئێستا ڕێڕەوی ١١٥ کەشتیی بازرگانی گۆڕدراوە.

سێنتکام لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسیویەتی: "هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکان دژی ئێران. تا ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردان، ڕێڕەوی ١١٥ کەشتیی بازرگانی گۆڕدراوە تا دڵنیا بین لەوەی هیچ کاڵایەک نەچێتە نێو بەندەرەکانی ئێران و لێشیانەوە نەیەتە دەرێ."

ئەم گەمارۆ دەریاییە لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە لە ١٣ی ئەپریلی ڕابردووەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات پرسی کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز و گەرەنتیی هاتوچۆی ئازادی کەشتیگەلی بازرگانی لە کەنداو، وەک تەوەرێکی سەرەکی و بنەڕەتی لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکادا ماوەتەوە.