کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا تۆڕێکی دابینکردنی تێکنۆلۆژیی بەرگری بۆ ئێران خستە لیستی گەمارۆکانەوە

10:05 - 9 جۆزەردان 2726

ئەمریکا لە چوارچێوەی "بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم"دا، سزای نوێی بەسەر ٨ کەس و ٥ دامەزراوەی ئێرانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیاندا سەپاند و تۆڕێکی ئاڵۆزی قاچاخکردنی تێکنۆلۆژیی سەربازی بۆ ئێرانیش تێک شکاند.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند واشنگتۆن دەستی بەسەر میلیاردێک دۆلار لە ئەرزە دیجیتاڵییەکانی ئێراندا گرتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەم تۆڕە ئاڵۆزە لە نێوخۆی ئێران و لەژێر سەرپەرشتیی "عەلی مەجدسپێهر"دا کاری کردووە.

ناوبراو بە دروستکردنی ماڵپەڕی ساختە لەسەر شێوازی شیرکەتە ڕاستەقینەکانی ئەمریکا، فێڵی لە دەیان شیرکەتی تێکنۆلۆژیی ئەمریکایی کردووە و بە بڕی چەند میلیۆن دۆلار فێڵی لێ کردوون.

سپێهر و هاوکارەکانی خەریکی قاچاخکردنی کەرەستەی ئەمنییەتی، دۆزینەوە و ئامێری پێشکەوتووی وەک "تەیف‌سەنج" (Spectrometer) بوون کە لە کەرتی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەکاردێن.