جێگری سەرۆککۆماری ئێران دانی بەوەدا نا کە بەهۆی زیان گەیشتن بە ژێرخانە گازییەکانی ئێران لە ماوەی شەڕی ٣٩ ڕۆژەی ڕابردوودا، ڕێژەی کورتھێنانی گاز لە ئێران زیاتر لە دوو بەرابەر بووەتەوە.
ئیسماعیل سەقاپ ئێسفەهانی ڕایگەیاند کە لەم شەڕەدا، ژێرخانەکانی گازی ئێران بە ڕێژەی ٥٥ میلیارد میتری سێجا زیانیان بەرکەوتووە و بەم هۆیەوە بەرهەمهێنانی ساڵانە لە ٢٩۷ میلیاردەوە بۆ ٢٤٢ میلیارد میتری سێجا دابزیوە.
بەپێی دانپێدانانی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم، ئەگەر کورتھێنانی ٤٥ میلیارد میتری سێجای ساڵی ڕابردووش کۆ بکرێتەوە، لە ئێستادا ئێران لەگەڵ ناهاوسەنگی و کورتھێنانی ١٠٠ میلیارد میتری سێجای گاز بەرەوڕوویە.
ئەم کورتهێنانە زەبەلاحە لە کاتێکدایە کە ئێران دووهەمین خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی گازی جیهانە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی، دواکەوتنی پڕۆژەکان، بەهەدەرچوونی وزە و سیاسەتە شەڕەنگێزییەکانی ڕێژیمەوە، وڵاتەکەی تووشی ئەم قەیرانە قووڵە کردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم دانی بەوەدا نا کە ڕۆژانە لەگەڵ کورتھێنانی ٣٠ میلیۆن لیتر بێنزین بەڕوڕوون.
کارناسان دەڵین ئەم داڕمانە گەورەیەی کەرتی وزە، دەرەنجامی ڕاستەوخۆی گەندەڵی، بێپلانی و سیاسەتە ماڵوێرانکەرەکانی کۆماری ئیسلامییە، کە وەک هەمیشە باجە قورسەکەی تەنیا دەخرێتە سەر شانی خەڵکی لێقەوماو و چەوساوەی ئێران.