پیت هێگسێت، وەزیری شەڕی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی وڵاتەکەی پێی وایە بۆ بەردەوامبوون لە شەڕ لەگەڵ ئێران پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەت لە کۆنگرە نییە، چونکە بە وتەی ئەو، وادە یاساییەکە بەهۆی ئاگربەستی ئێستاوە ڕاگیراوە.
هێگسێت ئەم لێدوانانەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی بانەمەڕ لە دانیشتنی وڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەندامانی کۆمیتەی خزمەتگوزارییە چەکدارییەکانی مەجلیسی سێنای ئەمریکا دەربڕی.
لەو دانیشتنەدا، سیناتۆری دێموکرات تیم کەین، سەبارەت بە کۆتاییهاتنی وادە یاساییە ٦٠ ڕۆژەییەکەی دەوڵەت بۆ بەردەوامبوون لە شەڕی ئێران لە وەزیری بەرگری پرسی، پیت هێگسێت لە وڵامدا وتی: ''ئێمە ئێستا لە دۆخی ئاگربەستداین و تێگەیشتنی ئێمە ئەوەیە کە وادە ٦٠ ڕۆژەییەکە لە کاتی ئاگربەستدا دەوەستێت و هەژمار ناکرێت''.
بەپێی یاسای دەسەڵاتەکانی شەڕ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ٦٠ ڕۆژ مۆڵەتی هەیە بۆ ئەوەی کۆنگرە لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئاگادار بکاتەوە، دوای ئەوە یان دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرێت یان بۆ بەردەوامبوونی شەڕەکە مۆڵەت لە کۆنگرە وەربگرێت.
وادە ٦٠ ڕۆژەییەکەی دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران، ڕۆژی هەینی کۆتایی پێ دێت.