کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٣ بەندکراوی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار

09:05 - 14 بانەمەڕ 2726

کۆماری ئیسلامی لە درێژەی شەپۆلی نوێی سێدارەکاندا، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار لە مەشهەد بە ناوەکانی "مەهدی ڕەسووڵی"، "محەممەدڕەزا میری" و "ئیبراهیم دەوڵەت‌ئابادی"ی جێبەجێ کرد.

ڕێژیم بە تۆمەتگەلی چەواشەکارانەی وەک "سیخوڕی بۆ مووساد" و "تێکدانی ئەمنییەتیی میللی"، ئەم گەنجانەی کردە قوربانیی ماشینی کوشتاری خۆی.

مەرزیە مۆحیبی، پارێزەری دۆسییەکە، ئاشکرای کرد کە دەزگای بەناو دادوەری بە فێڵ و بەڵێنی درۆی "لێبوردن"، بنەماڵەکانیانی ناچار بە بێدەنگی کردبوو، بەڵام بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە پشتبەستن بە "دانپێدانانی زۆرەملێ"، سزاکەی جێبەجێ کرد.

ئەم سێدارە سیاسییانە لە کەشی جەنگیی ناوچەکەدا، تەنیا ئامرازێکن بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو کۆمەڵگادا.

کۆماری ئیسلامی کە لە چارەسەری قەیرانەکاندا دەستەوەستانە، سێدارە وەک چەکێک بۆ سڕینەوەی نەیارانی و ڕێگری لە ڕاپەڕینی نوێ بەکار دەهێنێت.