کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هۆرمۆز؛ پڕوپاگەندەی مووشەکیی تاران و ولامی ئەمریکا

14:55 - 14 بانەمەڕ 2726

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی "پڕۆژەی ئازادی"، میدیاکانی سەر بە سپای پاسداران ڕایانگەیاند کە دوو مووشەکی ئێرانی لە نزیک بەندەری جاسک بەر کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا کەوتوون.

دوابەدوای ئەمە، بەرپرسێکی باڵای ڕێژیم ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بۆ ڕێگری لە چوونە ناوەوەی ئەو کەشتییە بۆ ناو گەرووی هۆرمۆز، "تەقەی هۆشداری"یان کردووە.

لە بەرامبەردا، سێنتکام بە توندی ئەم هەواڵانەی ڕەت کردەوە و بە "درۆ و پڕوپاگەندە" ناوی بردن.

تیم هاوکینز، وتەبێژی سێنتکام ڕایگەیاند: "ئەم هەواڵانە هەڵبەستراون و هیچ ڕاستییەکیان تێدا نییە."

ئەم شەڕە میدیاییە لە کاتێکدایە کە واشنگتۆن بە ناردنی ناوشکێن و فڕۆکەی جەنگی، گەمارۆیەکی توندی خستووەتە سەر ڕێژیم و هاوکات کار بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز دەکات.