وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بەهۆی ''ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە و شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست''، سەفەرکردنی خەڵکی وڵاتەکەی بۆ ئێران، عێراق و لوبنان قەدەغەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی ئیمارات ''وام''، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای لەو هاووڵاتییە ئیماراتییانەش کردووە کە ئێستا لەو سێ وڵاتەدان، لە زووترین کاتدا ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئیمارات.
لە ماوەی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، تاران چەندین جار ئیمارات و ژێرخانە مەدەنی و وزەییەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانجی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی.
ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ٣٩ ڕۆژ شەڕدا، نزیکەی هەموو وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی کردە ئامانج، بەڵام ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی زۆرترین ژمارەی هێرشەکانی بەرکەوتووە.