فریدریک مێرتس، سەرۆکی باڵای ئاڵمان، شەوی دووشەممە ١٤ی بانەمەڕ، هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی ئیماراتی بە توندی مەحکووم کرد.
مێرتس لە پەیامێکدا داوای لە تاران کرد کە بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان و جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی نابێت ناوچەکە و جیهان بۆ گەیشتن بە مەرامەکانی خۆی بکاتە بارمتە.
ناوبراو لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لەم دۆخەدا هاوسۆزی خەڵکی ئیمارات و هاوپەیمانەکانی بێرلینە لە ناوچەکەدا.
مێرتس ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە گەمارۆی سەر گەرووی هۆرمۆز کۆتایی پێ بهێنرێت و ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکی بکرێت؛ هاوکات جەختی کردەوە کە هیچ جۆرە هەڕەشە و هێرشێکی تر بۆ سەر هاوبەشە ناوچەییەکانیان جێگەی قەبووڵکردن نییە.
ئەم هەڵوێستەی ئاڵمان لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاندووە کە سیستمە بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە ١٢ مووشەکی بالیستیک، ٣ مووشەکی کرووز و ٤ دڕۆن پێش بەرکەوتنیان تێک بشکێنن.