کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: بیرە نەوتەکانی ئێران بەرەو تەقینەوەی سروشتی دەچن

08:51 - 15 بانەمەڕ 2726

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیای "سەلەم نیوز" ڕایگەیاند کە بەهۆی پڕبوونی توانای کۆگاکردن و ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت، بیرە نەوتەکانی ئێران گەیشتوونەتە قۆناغێکی مەترسیدار و ئەگەری هەیە بە شێوەیەکی سروشتی بتەقنەوە.

لە کاتێکەوە کە ئەرتەشی ئەمریکا گەمارۆی بەندەرەکانی ئێرانی داوە، کۆماری ئیسلامی ناچار بووە نەوتەکەی کۆگا بکات.

ترامپ وتی: "ئەوان لە تەنگژەیەکی گەورەدان و نازانن چی بکەن؛ بیرەکانیان بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی، خۆیان دەتەقنەوە."

سەرۆککۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداری توندی دایە تاران و ڕایگەیاند ئەگەر گەرووی هۆرمۆز نەکەنەوە، ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبنەوە و ڕەنگە هێرش بکرێتە سەر وێستگەکانی کارەبا و پردە ستراتێژییەکانیان. واشینگتن بەنیازی بەردەوامیی گەمارۆی دەریاییە تا ئەو کاتەی ئێران مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی نوێ قەبووڵ دەکات.