بەهۆی بێسەروبەرەیی ئابووری و نوقمبوونی پیشەسازییەکانی ئێران لە قەیراندا، کارخانەی "پویا نەخ"ی ئیلام لە شارۆچکەی پیشەسازیی "شەشدار" بە شێوەی کاتی داخرا و ١٧٠ کرێکاری کورد لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەرگەردان و بێکار کران.
بەرپرسانی ئەو کارخانەیە بە بیانووی باوی "کەمیی کەرەستەی خاو" و "سستیی بازاڕ" پێشیان بە چوونی کرێکاران بۆ سەر کارەکانیان گرتووە.
ئەم کرێکارە چەوساوانە کە خاوەنی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ ڕابردووی کارن و بەشێکیان لە بەردەم خانەنشینبووندان، لە سێبەری بێباکی و بەڵێنە درۆینەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێراندا، لەم بارودۆخە سەختە ئابوورییەدا بەبێ مووچە و سەرچاوەی بژێوی هێڵدراونەتەوە.
ئەم بێدەرەتانی و بێکارییە زۆرەملێیەی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، درێژەی هەمان سیاسەتی پشتگوێخستنی بەئەنقەستی کوردستان و دەرکردنی سیستماتیکی کرێکارانە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.