کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سی‌ئێن‌ئێن: ئیسرائیل لە کاتی شەڕی ئێراندا بنکەی نهێنی لە ئازەربایجان و سومالیلەند هەبووە

10:51 - 16 جۆزەردان 2726

کەناڵی ڕاگەیاندنی "سی‌ئێن‌ئێن" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار و نەناسراو ئاشکرای کردووە کە دەوڵەتی ئیسرائیل لە کاتی شەڕی ڕابردوودا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە شێوەیەکی نهێنی هێزەکانی کۆماندۆ و مووسادی ڕەوانەی وڵاتی ئازەربایجان کردووە و هاوکات پێگەیەکی نهێنیی بۆ سووتەمەنیپێدانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی لە "سوماڵیلەند" دامەزراندووە.

بەرپرسیاریەتیی سەرەتایی کۆماندۆکانی ئیسرائیل کە لەسەر سنوورەکانی نێوان ئازەربایجان و ئێران جێگیر ببوون، ڕزگارکردنی ئەو فڕۆکەوانانە بووە کە فڕۆکەکانیان دەخرایە خوارەوە، بەڵام پاشان ئەرکەکەیان گۆڕاوە بۆ پڕۆسەی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی نێو خاکی ئێران.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئیسرائیل لە ماوەی ئەم پێکدادانەدا، پێگەیەکی لە سوماڵیلەند بۆ ئۆپەراسیۆنی سووتەمەنیپێدانی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی بەکار هێناوە تا بتوانن بە ئاسانی بگەنە ئامانجەکانیان.