کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی نوێی دەرکردن و هەڵپەساردنی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئێران

13:33 - 11 جۆزەردان 2726

 سەرەڕای بەڵێنەکانی پێشووی وەزارەتی زانست، کۆمیتەی ئینزباتی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران خولێکی توند و بێوێنەیان لە سەرکوتکردن و سزادانی خوێندکارانی ناڕازی دەست پێکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "شەرق"، لە چەند مانگی ڕابردوودا بە سەدان خوێندکاری زانکۆ سەرەکییەکانی ئێران وەک "شەریف، تاران، بەهەشتی و عیلم و سەنعەت" بە شێوەی تەلەفۆنی بانگ کراون.

 تەنیا لە زانکۆی شەریف لانیکەم کۆمتەی سەرەتایی حوکمی "دەرکردن و پێنج ساڵ بێبەشبوون لە خوێندنی" بۆ ٧ خوێندکار بڕیوەتەوە و لە زانکۆی تارانیش دۆسیەی سزادان بۆ کەمتر لە ٢٠٠ خوێندکار و ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی پێکهاتووە.

حەراستی زانکۆکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕێوشوێنانە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیم جێبەجێ دەکرێن. ئەم ناوەندانە بە تۆمەتی وەک "چالاکی لە تێلێگرام و تویتێر"، لە ڕێگەی کۆمیتە توندڕەوەکانەوە دژی خوێندکاران خەریکی لێکۆڵینەوە و دروستکردنی گوشاری دەروونیی قورس و بەکۆمەڵن.