"پێت فالۆن"، ئەندامی کۆماریخوازی لێژنەکانی هێزە چەکدارەکان و هەواڵگری لە کۆنگرەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ هێرشی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی کارێکە کە بێگومان ڕوو دەدات.
فالۆن لە لێدوانێکدا بۆ کاناڵی "فاکس نیوز" ئاماژەی بەوە کرد کە دەسەڵاتدارانی تاران توندڕەون و ئامادە نین دەست لە پیتاندنی ئۆرانیۆم هەڵبگرن یان گەرووی هۆرمۆز بکەنەوە؛ بۆیە هێزی سەربازی تاکە بژاردەی بەردەم سەرۆککۆماری ئەمریکایە.
ئەم یاسادانەرە ئەمریکاییە ڕایگەیاند کە ئێستا سپای پاسداران کۆنترۆڵی کاروباری ئێرانی گرتووەتە دەست و لۆژیکی دانوستانی نییە.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێژیمی ئێران هیچ کاتێک بە نیازپاکییەوە دانوستانی نەکردووە، وتی: "بەداخەوە ئەم بابەتە دەبێت یان بە ڕێگای ئاسان یان بە ڕێگای سەخت کۆتایی پێبێت، و من پێم وایە بە ڕێگای سەخت کۆتایی دێت."
فالۆن جەختی کردەوە کە ٨٠٪ی خەڵکی ئێران دژی کۆماری ئیسلامین و هۆشداری دا کە ڕێژیمی تاران یان دەبێت ئۆرانیۆمەکەی ڕادەست بکات و گەرووی هۆرمۆز بکاتەوە، یان بەتوندی ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی و ڕووخان دەبێتەوە.