کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە سەقز

08:32 - 18 جۆزەردان 2726

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥، کاک ڕەئووف کەریمی کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی مەڵقەڕەنیی سەقز لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لەژیان کرد.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی مزەفەر کەریمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و ساڵانێکە لە ڕیزی ئەم حیزبەدا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
کاک ڕەئووف کەسێکی خۆشناو، ڕۆحسووک، دڵسۆز و پێشمەرگە خۆشەویست بووە.
تەرمی ناوبراو ئەمڕۆ لە مەڵقەڕەنی و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بەخاکی کوردستان سپێردرا. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.