لە دوای هێرشە ئاسمانییە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین شوێنی جیاواز لە ئێران لە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە چەند مووشەکێک کە لە ئێرانەوە هاوشیتراون و بەرەو خاکی ئیسرائیل هاتوون.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە شەپۆلی دووەمی ئەو مووشەکانەی ناسیوەتەوە کە لە ئێرانەوە هاویشتراون و سیستمەکانی بەرگری خەریکی هەوڵدان بۆ پێشگرتن و تێکشکاندنی ئەو مووشەکانەن.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێرانیش لە زمان سەرچاوەکانی میدیایەکانەوە نووسیویەتی کە لانیکەم پێنج مووشەک لە ئێران و یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل هاویشتراون.
کاناڵی ١٢ی ئیسرائیلیش باسی لە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی ئۆرشەلیم کردووە.
میدیاکانی دیکەی ئیسرائیلیش ڕایانگەیاند کە زەنگی ئاگادارکەرەوە لە تێلاڤیڤ و دەوروبەری، ناوچەی ئۆرشەلیم، بێرشەبێع و دەوروبەری و هەروەها شارۆچکەکانی دەوروبەری کەرتی غەزە لێدراوە.