بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان لە ناوچەی کامێرانەوە، لە دوو گوندی سەر بەم شارە بە ناوەکانی "گازرخانی" و "مێسووراو"، چەند کەسێک لە بەکرێگیراوانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچەیەدا خەشخاشیان چاندووە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەم کارە بە چاوپۆشی و پاڵپشتیی ناڕاستەوخۆی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەڕێوە دەچێت. بەکرێگیراوانی دەسەڵات بە کەڵکوەرگرتن لە پێگەی خۆیان، زەوییە بەپیتەکانی ئەم دوو گوندەیان بۆ بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تێکدانی باری کۆمەڵایەتیی ناوچەکە تەرخان کردووە.
ئەم هەنگاوەی بەکرێگیراوانی ڕێژیم، بووەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتیی توندی خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەی کامێران، کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسی یەکەمی بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە کوردستان دەزانن.