کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئەمریکا لە ماوەی دوو حەفتەدا سەرکەوتنی تەواو بەسەر ئێراندا ڕادەگەیەنێت

08:51 - 19 جۆزەردان 2726

دۆناڵد ترامپ، پێشبینی دەکات کە وڵاتەکەی دەتوانێت لە ماوەی دوو حەفتەی داهاتوودا "سەرکەوتنی تەواو" بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕابگەیەنێت و ڕاشیگەیاند کە دانوستانکارانی ئێرانی "ئامادەن هەموو شتێکمان پێبدەن".

ترامپ ئەم لێدوانانەی ئێوارەی دووشەممە ١٨ی خەرمانانی، لە کەمپەینێکی تلویزیۆنیدا بۆ پشتگیریکردن لە هەڵبژاردنەوەی سێناتۆر لیندسی گراهام بەربژێری کۆماریخوازەکان و پامێلا ئایوت بەربژێری پۆستی پارێزگار لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور هێنایە بەر باس.

سەرۆککۆماری ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە سەرکەوتنێکی تەواو دەبێت کە بەم زووانە ڕوو دەدات و لە ئەنجامدا نرخی نەوت دادەبەزێت.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە کۆتاییەکانی مانگی فێورییە، ترامپ چەندین جار پێشبینی جۆراوجۆری خستووەتە ڕوو کە بەپێی ئەوانە، ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت لە ماوەی چەند حەفتەیەکدا کۆتایی پێبێت.

تا ئێستا لە ئیسلام ئاباد چەند خولێکی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بەڕێوەچووە کە لە ئێستادا ڕاگیراون. دۆخی ئێستای وتووێژەکانی نێوان و ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی هێشتا ناڕوونە.

هاوکات سەرۆککۆماری ئەمریکا داوای لە بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە کە کاتی زیاتر بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا تەرخان بکات.