کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەلیکۆپتێرێکی ئەرتەشی ئەمریکا لە نزیک گەرووی هۆرمۆز کەوتە خوارەوە

08:53 - 19 جۆزەردان 2726

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، هێلیکۆپتێرێکی هێرشبەری جۆری ئاپاچی سەر بە ئەرتەشی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردان، لە نزیک گەرووی هۆرمۆز کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هەردوو سەرنشینەکەی بە سڵامەتی ڕزگار کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێشتا ڕوون نییە کە ئایا هێلیکۆپتێرەکە کراوەتە ئامانج یان تووشی کێشەی تەکنیکی یان گرفتێکی دیکە بووەتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ ڕاپۆرتێک لەسەر وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە بڵاو دەکاتەوە.