ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک زاهیر خۆدبسوز خەڵکی گوندی ئەندێزێ سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار دوای ماوەیەک زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لەتەمەنی ٣٨ ساڵیدا ماڵاوایی لەژیان کرد.
کاک زاهیر خۆدبسوز یەکێک لە ئەندامە دڵسۆز و چالاکەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە لە ئەرکی حیزبیدا کەسێکی هەڵسوور و ماندوونەناس بوو و باوەڕێکی قووڵی بە ڕێگا و ڕێبازەکەی هەبوو و لەنێو کۆڕی یارانیدا مامۆستای وانەی نیشتیماندۆستی بوو.
مخابن نەخۆشی و مەرگ ئیزنی بە کاک زاهیر نەدا کە ڕۆژهەڵاتێکی ئازاد کە خەونی چەند ساڵەی بوو بە چاوەکانی خۆی ببینێ و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.