ئەمشەو سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥، بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕۆنیی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات .
لەم هێرشە نوێیەدا کۆماری ئیسلامی بە چوار دڕۆن بەرزاییەکانی بالیسان لە باشووری کوردستانی کردە ئامانج.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانیش، کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە دوو دڕۆن لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرابووە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٣٧ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.