کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل: بۆ هێرشێکی بەهێزتر بۆ سەر ئێران ئامادەین

10:23 - 20 جۆزەردان 2726

ئەیال زەمیر بەرپرسی ستادی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانیدا ڕایگەیاند؛ هێزەکانیان لە لووتکەی ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی دەستبەجێ بگەڕێنەوە نێو شەڕ و گورزێکی سەخت و قووڵی دیکە لە ئێران بوەشێنن.

زەمیر جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هێرشەی پێشتر لە نێو خاکی ئێراندا ئەنجام درا، تەنیا سەرەتایەک بۆ لێدانێکی بەهێزتر و بەرفراوانتر لە داهاتوودا بووە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل توانیویانە بە سەرکەوتوویی ڕێگری لە هەڕەشەکان بکەن و ئۆپەراسیۆنەکانی نێو خاکی ئێرانیان بە خێرایی و هێزێکی زۆرەوە جێبەجێ کردووە.

ئەم بەرپرسە باڵایە سەربازییە دووپاتی کردەوە کە پیلانی تاران بۆ سەپاندنی هاوکێشەکانی خۆی و گۆڕینی دۆخی ئێستای ناوچەکە شکستی هێناوە؛ هێزەکانیان چاودێری وردی هەر جووڵەیەک دەکەن و هاوکات لەگەڵ ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، لێدانەکانیان ئاراستەی حیزبوڵڵاش دەکەن.