کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵی ٢٠٢٥ لە دوای شەڕی جیهانیی دووەمەوە خوێناویترین ساڵی جیهان بووە

12:07 - 20 جۆزەردان 2726

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی "ئۆپسالا"ی سوید کە لە گۆڤاری ئاکسفۆرددا بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی ململانێکانی نێوان دەوڵەتان لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە دوای شەڕی جیهانیی دووەم و ئاماری کوژراوانیش بەرزترین ڕێژە لە دوای کۆمەڵکوژیی ١٩٩٤ی ڕواندایە.

لە ساڵی ٢٠٢٥دا، ٦٥ ململانێی چالاک لە جیهاندا تۆمار کراون کە تێیدا ٢٤٤ هەزار و ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.

شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین بە تۆمارکردنی ٧٧ هەزار و ٧٠٠ کوژراوی ڕووسی و ١٤ هەزار ئۆکراینی، خوێناویترین شەڕ بووە و ٦٢٪ی کۆی قوربانییانی پێکهێناوە.

دوای ئەویش شەڕی ئیسرائیل-حەماس بە ١٤ هەزار و ٤٠٠ کوژراو و شەڕی سوودان بە ١٢ هەزار و ٢٠٠ کوژراو لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتوون.

هەروەها سوودان لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدا بووە کە توندوتیژیی دڕندانەیان دژی هاووڵاتییانی مەدەنی بەکار هێناوە.

توێژەران دەڵێن ئەم پەرەسەندنە بێ‌وێنەیەی شەڕەکان، نیشانەی کۆتاییهاتنی نەزمی ئەمنییەتی جیهانی بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکایە و هۆشداریش دەدەن کە بەپێی ئاماژە مەیدانییەکان، پێناچێت ساڵی ٢٠٢٦یش لە ساڵی ڕابردوو ئارامتر بێت.