کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەلعەرەبییە: حیزبوڵڵا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی، مێرمنداڵان دەنێرێتە بەرەکانی شەڕ

12:11 - 20 جۆزەردان 2726

بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی "ئەلعەرەبییە"، حیزبوڵڵای لوبنان بەهۆی قورسیی زیانە مرۆییەکانی و لەدەستدانی فەرماندە بەئەزموونەکانی، بۆ شەڕی باشووری لوبنان و قەرەبووکردنەوەی کەمیی هێزەکانی پەنای بردووەتە بەر بەکارهێنانی مێرمنداڵانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ.

شەڕی باشووری لوبنان لە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ـەوە تا ئێستا، ٣ هەزار و ٦٣٧ کوژراو و ١١ هەزار و ١٨٨ برینداری لێکەوتووەتەوە.

چاوەدێران دەڵێن حیزبوڵڵا نزیکەی ٣ هەزار و ٥٠٠ چەکداری لێ کوژراوە، کە زۆربەیان بەهۆی داڕمانی باڵەخانەکان لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا بووە، نەک شەڕی ڕاستەوخۆ. ئەم دۆخە وای کردووە ئەو گرووپە بۆ پڕکردنەوەی پێگەکانی، هانا بۆ مێرمنداڵان و حەماس و سوورییەکان ببات.

ئەم پێشهاتە مەترسیدارە و ئاوارەبوونی بەربڵاو، شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی لەنێو لایەنگرانی شیعەی حیزبوڵڵادا دروست کردووە.

خەڵکی زیانلێکەوتوو بە ئاشکرا ڕەخنە دەگرن و دەڵێن نابێت ژیان و منداڵەکانیان "بکرێنە قوربانیی پڕۆژەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران".

هاوکات، زیانە ئابوورییەکانی لوبنان لەم شەڕەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٥ میلیارد دۆلار.