کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران دەڵێت لە وڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا، کوەیت، ئۆردۆن و بەحرەینی کردووەتە ئامانج

08:50 - 21 جۆزەردان 2726

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند، لە وڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا، چەند ئامانجێکی لە کوەیت، ئۆردۆن و بەحرەین بۆردومان کردووە.

بەپێی بەیاننامەی سپای پاسداران، بە ١٢ مووشەکی بالستیک بنکەی ئاسمانیی "ئەلئەزرەق" لە کوەیتیان کردووەتە ئامانج کە فڕۆکە شەڕکەرەکان، دامەزراوە گرینگەکان و ناوندی کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکای تێدایە؛ هاوکات هێرش کراوەتە سەر ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا لە ئۆردۆنیش.

لەسەر ئەم هێرشە دژبەرانەیە، ئەرتەشی کوەیت داخستنی کاتیی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە سیستمی بەرگریی ئاسمانییان چالاک بووە و بەرپەرچی مووشەکەکانی ئێرانی داوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاوێژکاری میدیایی پاشای بەحرەین ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی بەحرەین توانیویانە چەندین مووشەک و دڕۆنی تێکدەرانەی ئێران لە ئاسماندا و پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێکبشکێنن.