کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری ناوچەی پیرانشار

12:06 - 22 جۆزەردان 2726

حاجی "ئەحمەد پیرداودی"، کەسایەتیی خۆشەویست و کوردپەروەری خەڵکی "شێناوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار، لە ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاویدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی ئەحمەد کەسێکی جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو؛ ناوبراو هەمیشە بە شانازییەوە باسی لە قارەمانەتی و فیداکاریی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکرد و تا دوا ساتەکانی ژیانیشی، بە ئاواتی بینینی ڕزگاری و ئازادیی کوردستانەوە مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.