کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاڵانکردنی سیستماتیکی دارایی هاووڵاتییانی کورد بە یاسای داسەپاو و تۆمەتی بێ‌بنەما

15:40 - 22 جۆزەردان 2726

لە درێژەی پەرەسەندنی بێ‌وێنەی سەرکوتکاری و زەوتکردنی مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتییان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دارایی و موڵکی ١٩ هاووڵاتیی تری کورد لە پارێزگای سنە دەستیان بەسەردا گیرا.

حوسێن حوسێنی، سەرۆکی گشتیی دادگای پارێزگای سنە، بە پاساوی بێ‌بنەمای وەک "گرتنی وێنە و ڤیدیۆ لە شوێنی بەرکەوتنی مووشەکەکان لە کاتی شەڕدا" و ناردنیان بۆ میدیا دەرەکییەکان، ئەم بڕیارە ناڕەوایەی ڕاگەیاند.

دەزگای داپڵۆسێنەری دادوەریی ڕێژیم، بە پشتبەستن بە یاسایەکی کۆنەپەرستانە بە ناوی "یاسای توندکردنی سزای سیخوڕی"، دەستی داوەتە ئەم تاڵانکارییە ئابوورییە.

لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ و گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا، تاران ئەم یاسایەی وەک ئامرازێکی سیاسی بۆ ڕەواییدان بە زەوتکردنی مۆڵکی سەدان هاووڵاتی بەکار هێناوە، کە بەشێکیان لە دەرەوەی وڵات دەژین.