کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە سایەی گەمارۆ توندەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازی، لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتووەتە "سفر بەرمیل" و تاران بە تەواوی لە بازاڕی وزە گۆشەگیر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی "فۆرچوون"، وەزیری وزەی ئەمریکا لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەواڵدەریی ئابووریی "بلۆمبێرگ" لە شاری هوستۆنی ویلایەتی تێگزاس ڕێکی خستبوو، ئاشکرای کرد کە ڕۆژانە نزیکەی ٧ میلیۆن بەرمیل نەوت بە هاوکاری و پاراستنی سەربازیی ئەمریکا لە کەنداوەوە هەناردە دەکرێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە بازرگانییەکان بەهۆی مەترسیی هێرشە دوژمنکارانەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هێڵەکانی گواستنەوە، ناچارن ئامێرەکانی پێوەندیکردن و دۆزینەوەی شوێنی خۆیان بکوژێننەوە، بەڵام هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە بەرپەرچی زۆربەی ئەو هێرشانە بدەنەوە.
کریس ڕایت جەختی کردەوە کە واشنگتۆن دەیەوێت لێشاوی هەناردەکردنی نەوت لە کەنداوەوە بەردەوام بێت و هاوکات گەمارۆ و گۆشەگیریی نەوتی سەر کۆماری ئیسلامیش تا کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشتی، وەک خۆی بهێڵێتەوە.