کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل کوژرانی ١٠ فەرماندەی حیزبوڵڵای لەم دواییانەدا ڕاگەیاند

12:18 - 23 جۆزەردان 2726

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لەم دواییانەدا زیاتر لە ١٠ فەرماندەی مەیدانیی حیزبوڵڵای لوبنانیان کوشتووە، کە سەرکردایەتیی هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوەیان دژی هێزەکانی ئیسرائیل دەکرد.

یەکێک لە دیارترین فەرماندە کوژراوەکان، "حاج سەلامە" فەرماندەی یەکەی ناسری حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بوو. ئەرتەشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ دوای کوشتنی سەلامە، دوو شوێنگرەوەی ئەویش بە ناوەکانی "مەهدی بەزی و ئەشرەف سەلوم" یەک لە دوای یەک لەناو براون.

ئەرتەشی ئیسرائیل ئەم هێرشانەی وەک پەرچەکردارێک دژ بەو چالاکییە سەربازییانە ئەنجام دا، کە حیزبوڵڵای سەر بە ئێران لەم دواییانەدا دژی ئیسرائیل دەستی پێ کردبوون.