کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی سایبێری بۆ سەر چوار بانکی گەورەی ئێران پشتڕاست کرایەوە

09:01 - 24 جۆزەردان 2726

شۆرای هاواهەنگیی بانکەکانی ئێران ڕایگەیاند، چوار بانکی سەرەکی لەوانە ''میللی، تێجارەت، سادرات و تۆسعەی سادرات'' کەوتوونەتە بەر هێرشێکی سایبێریی سنووردار و بەهۆیەوە خزمەتگوزارییە ئێلیکترۆنییەکانیان پەککەوتووە.

ئەم هێرشە هاوکات بووە لەگەڵ پچڕانی دەستبەجێی خزمەتگوزارییەکانی "هەمراهـ بانک" و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لەو چوار بانکەدا.

شۆرای هاواهەنگی جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێرشەکە سنووردار بووە و هیچ جۆرە دزەکردنێک یان دەستڕاگەیشتنێکی نایاسایی بە زانیاری و سەرژمێریی کڕیاران (مشتریەکان) ڕووی نەداوە.

شایەنی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا، تۆڕی بانکیی ئێران چەندین جار ڕووبەڕووی هێرشی سایبێریی بەهێز بووەتەوە و لە هەندێک حاڵەتدا زانیاریی تایبەتیی بەکارهێنەران دزەی پێکراوە و لە ئینتێرنێتدا کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.