کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکوەزیرانی قەتەر: ئازادیی هاتوچۆی دەریایی جێی دانوستان نییە

11:50 - 12 جۆزەردان 2726

سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە پەیوەندیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئازادیی هاتوچۆی دەریایی ئەسڵێکی نەگۆڕە و گفتوگۆی لەسەر ناکرێت.

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی ڕایگەیاند، ئازادیی هاتوچۆی دەریایی بنەمایەکی نەگۆڕە و داخستنی گەرووی هۆرمۆز یان بەکارهێنانی وەک ئامرازی گوشار، قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دێت کە بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، دەیان کەشتیی نەوت و گازی قەتەر بە هاوئاهەنگیی ئەمریکا و ئێران لە گەرووەکە تێپەڕیون.

سەرۆکوەزیرانی قەتەر سەرەڕای پێدانی باج بە کۆماری ئیسلامی بۆ پەڕینەوەی کەشتییەکانی لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دژی وەرگرتنی هەمیشەیی باچ لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە گەرووی هۆرمۆزە.

هاوڕێک لەگەڵ هەوڵە ناوبژیوانکارییەکانی پاکستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، جموجۆڵی دیپلۆماتیکی نێودەوڵەتی خێراتر بوونەتەوە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا پێشبینی کردووە کە حەوتووی داهاتوو ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز واژۆ بکرێت.